وەزیری دەرەوەی کەنەدا: دڵم لەلای کەسوکاری ژینا ئەمینی و ژنانی ئێرانە

21/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە چوارچێوەی کاردانە نێودەوڵەتییەکان لەسەر گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، "میلانی جولی" وەزیری دەرەوەی کەنەدا رایگەیاند، داوای لێکۆڵینەوەی شەفاف دەکەن.

"میلانی جولی" لە ڕێی تویتەرەوە پەیامی خۆی لەسەر گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دڵی لەلای کەسوکاری ژینا و ژنانی ئێرانە. 

وتیشی، کەنەدا داوای لێکۆڵینەوەی تەواوەتی و شەفاف دەکات لەسەر ئەو رووداوە، ھەروەھا داوای لە حکومەتی ئێران کرد کۆتایی بھێنێت بەھەموو جۆرەکانی گێچەڵ و جیاکاری دژ بە ژنان و رێز لە مافی ھاووڵاتیان و خۆپیشاندانی ئاشتییانە بگرێت.