قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی یادی ٥٢ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییان ئاڕاستە دەکات و ڕایدەگەیەنێت ، رۆڵ و خزمەتی زانایانی ئاینی کوردستان بەرز دەنرخێنین، کەھەمیشە گرنگیانداوە بەگیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و رەتکردنەوەی بیری توندڕەوی و توندوتیژی زوڵم بەرامبەر ژنان بەتایبەتی و مرۆڤ بەشێوەیەکی گشتی.
دەقی پەیامەکە :
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
مامۆستایانی ئاینی پایەبەرز
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت
بەبۆنەی یادی ٥٢ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم زانایان و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم.
رۆڵ و خزمەتی زانایانی ئاینی کوردستان بەرز دەنرخێنین، کەھەمیشە گرنگیانداوە بەگیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و رەتکردنەوەی بیری توندڕەوی و توندوتیژی زوڵم بەرامبەر ژنان بەتایبەتی و مرۆڤ بەشێوەیەکی گشتی.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، وەک رێکخراوێکی ئایینی و نیشتمانیی و پیشەیی چاکەخواز، رۆڵی پێشەنگی ھەبووە لەداکۆکیکردن لەچاکەی گشتی و چەتری کۆکەرەوەی زانا و مامۆستایانی ئایینی بوە، ھیوادارم لەخزمەت بە ئایین و زانایان و کوردستان بەردەوام بێت و یادەکەتان ببێتە مایەی بەھێز بوونی زیاترتان.
دووبارە یادەکەتان پیرۆزبێت و ھەر سەرکەوتووبن.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
|