مستەفا کازمی و ئیبراھیم رەئیسی لە نیویۆرک کۆبوونەوە

21/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە نیویۆرک کۆبوونەوە، رەئیسی جەختی لە پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی سەقامگیر لە عێراق کردەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان مستەفا کازمی و ئیبراھیم رەئیسی لە نیویۆرک کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە بەردەوامی ھاریکاری نێوان بەغداد و تاران، لە بوارەکانی ئابووری و ئاسایش و وزە و ھەماھەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوھەوا کردەوە.

ھاوکات سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەکەدا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی سەقامگیر لە عێراق دووپاتکردووەتەوە.

میدیای رەسمیی ئێرانیش لەبارەی کۆبوونەوەکەوە رایگەیاند، ئیبراھیم رەئیسی پێشوازی لە باشکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ سعودیە کردووە و رایگەیاندووە، پێداگری دەکەن ئەو پڕۆسەیە لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتن و لێکتێگەیشتنانە بێت کە لەدانوستانی بەرپرسانی ھەردوو وڵات لە عێراق پێی گەیشتوون.