کاسبکارانی کەرکوک دوو دڵن لە مامەڵەکردن بە دراوی ٥٠ ھەزار دیناری

20/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

مامەڵەکردن بە دراوی ٥٠ ھەزار دیناری کاسبکارانی کەرکوکی بەسەر دوو بەرەدا دابەشکردووە، بەشێکیان خۆیان لە مامەڵە بەو پارەیە بەدوور دەگرن، بەشێکیشیان بەلایانەوە ئاساییە.

ھۆکاری سستی مامەڵە بەدراوی ٥٠ ھەزاری دەگەڕێتەوە بۆ کۆنی ئامێرەکانی ژماردن و دەستنیشانکردنی پارەی ساختە، ژووری بازرگانی کەرکوکیش دڵنیایی بە ھاووڵاتیان و کاسبکاران دەدات، مامەڵەکردن بەو دراوە ھیچ کێشەیەکی نییە.