دادگای دادی نێودەوڵەتی یەکەم کۆبونەوەی سەبارەت سکاڵایەکی ئێران دژی ئەمریکا ئەنجامدا

20/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دادگای دادی نێودەوڵەتی لە "لاھای" یەکەم کۆبونەوەی سەبارەت سکاڵایەکی ئێران دژی ئەمریکا ئەنجامدا .

کۆبونەوەکە بەبەشداری نوێنەرانی ھەردوو وڵات بەڕێوەچوو ، بریاریشە تا رۆژی ھەینی بەردەوامیی بە کۆبونەوەکان بدرێت و تێیدا تاوتوێی سکاڵایەکی ئێران دەکرێت کە سەبارەت بە سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە تۆماریکردووە  .

دادگای دادی نێودەوڵەتی لە ١٣ ی شوباتی ٢٠١٩ دا ، داواکارییەکی ئەمریکای رەتکردەوە کە سەبارەت بە نایاسایی بوونی سکاڵاکەی ئێران تۆماری کردبوو ، بریاریشیدا بە رەسمی کار لەسەر سکاڵاکەی ئێران بکات .