لە گەڕەکی زانیاری شاری ھەولێر کەسێک بە فیشەک کوژرا

20/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە ووتەی شایتحاڵەکان ئۆتۆمۆبێلێک دوای تێپەڕبوونی بە شوێنی ڕووداوەکە تەقە لە کەسێک دەکات و دەیکوژێت.

تا ئێستا پۆلیسی ھەولێر ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە.

بەپێی زانیارییەکان پۆلیس بکوژەکەی دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەستیانپێکردووە.