کازمی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە نیویۆرک
کوردسات نیوز
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە نیویۆرک.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، کازمی بەیانی ئەمڕۆ گەیشتووەتە نیویۆرک و بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە کازمی وتاری دەبێت و لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەشدا لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی وڵاتان و سکرتیری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەک لە سەرۆکی رێکخراوە نێودەوڵەتی و ھەرێمییەکان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەو وڵات و رێکخراوانە دەکات لەبوارە جیاجیاکاندا.
جگە لەوەش قەیرانە ئابوریی و سیاسییەکان کە روبەروی عێراق و ناوچەکە دەبنەوە تاوتوێ دەکرێن .
|