جۆزیب بۆریل: پێشبینی ناکەین بەمنزیکانە ھیچ پێشکەوتنێک لە دانووستانی ئەتۆمی ھەبێت

20/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

جۆزیب بۆریل رێکخەری سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، پێشبینی ناکەن بەمنزیکانە ھیچ پێشکەوتنێک لە دانووستانە ئەتۆمییەکاندا ھەبێت.

بۆریل ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە ، ھەموو ھەوڵێکیانداوە بۆ ئەوەی ھانی لایەنەکان بدەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، بەڵام نەیانتوانیوە بگەنە ھیچ ئەنجامێک، ئەوەش بەھۆی کۆتا وەڵامی ئێران لەبارەی ئەو پێشنیازەی خراوەتە بەردەمی.

راشیگەیاندووە، لە سێ مانگی رابردوودا ھەنگاوەکان لە گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی نزیکببوونەوە، بەڵام لەچەند ھەفتەی رابردوودا ھیواکان کەمبوونەتەوە.

ھەروەھا رێکخەری سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی ناکەن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ھیچ پێشڕەوییەک لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران ھەبێت و پێشی وانیە کە ھیچ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئیبراھیم رەئیسی سەرۆکی ئێران ئەنجامی ھەبێت.