ئیسرائیل باڵیۆزی نوێی لە تورکیا دەستنیشانکرد

20/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئیسرائیل باڵیۆزێکی نوێ لە تورکیا دەستنیشان دەکات، لە دوای ٢٠١٨وە ئەمە یەکەمین باڵیۆزی ئیسرائیلە لە تورکیا دەستبەکاردەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئێریت لیلیان گەورە دیبلۆماتکاری ئیسرائیلی کە لە دوو ساڵی رابردوودا لێپرسراوی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل بووە لە ئەنقەرە، وەک باڵیۆزی نوێی ئیسرائیل لە تورکیا دەستبەکاردەبێت.

ئێریت لیلیان دەبێتە یەکەمین باڵیۆزی ئیسرائیل لە تورکیا، دوای ئەوەی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ بەھۆی کوژرانی ژمارەیەک ھاووڵاتیی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە، باڵیۆزخانەکەی لە ئیسرائیل داخست و باڵیۆزی ئیسرائیلیشی لە وڵاتەکەی دەرکرد.

تورکیا و ئیسرائیل لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، بەرەسمیی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان رایگەیاند و بڕیاریاندا باڵیۆزخانەکانیان لە ئەنقەرە و تەلئەبیب بکەنەوە.