ئەندامێکی حیکمە: لایەنە کوردییەکان ڕێککەوتوون یەک کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ھەبێت

20/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

فەھد جبوری ئەندامی رەوتی حیکمە ئاشکرایکرد، لایەنە کوردییەکان رێککەوتوون لەسەر ئەوەی یەک کاندیدی ھاوبەشیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ھەبێت.

ئەندامەکەی رەوتی حیکمە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ھەوڵدەدات لە دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیراندا رەوتی سەدر رازی بکات، بەڵام ھەر کەسێک کاندیدبکات، ناتوانێت رەزامەندی موقتەدا سەدر بەدەستبھێنێت و کاندیدەکەیان لەلایەن سەدرەوە رەتدەکرێتەوە. 

ھەروەھا رایگەیاندووە، کۆبوونەوەکەی شەوی رابردووی چوارچێوەی ھەماھەنگی زۆر گرنگ بووە و ھەنگاوێکی باش دەبێت بۆ ھەنگاونان بەرەو پێکھێنانی حکومەت.

ئەندامەکەی رەوتی حیکمە ئاشکرایکردووە، لایەنە کوردییەکان بە تەواوەتی رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە بەیەک کاندیدی ھاوبەشەوە بەشداری لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن کە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەرێوەدەچێت.