مستەفا کازمی بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات
کوردسات نیوز
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، قەیرانی سیاسی ئێستا سەختە، بەڵام دەرگاکانی چارەسەر ھێشتا کراوەن ئەوەش پێویستی بە دیالۆگی ھێمن و راشکاوانەیە.
کازمی لەکاتی بەڕێکەوتنی بۆ نیویۆرک بە مەبەستی بەشداریکردن لە ٧٧مین خولی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە دوو ساڵی رابردوودا کاریان کردووە بۆ بونیادنانی باشترین پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانی عێراق و کۆمەڵی نێودەوڵەتی، ئاستی بەشداری عێراقیان لە وێستگە نێودەوڵەتییەکاندا بەرزکردۆتەوەو ھەماھەنگی و ھاوبەشییان لەگەڵ ھەموان بەھێز کردوە، ئەوەش کاریگەری ئەرێنی ھەبوە لەسەر بەرژەوەندییەکانی گەلەکەیان لە ھەموو ئاستێکدا.
رونیشی کردوەتەوە، ئەزمونی حکومەتەکەیان دووپاتی کردەوە، عێراق دەتوانێت رۆڵی گرنگ بگێڕێت لە چەسپاندنی سەقامگیری ناوچەکە و ببێتە گۆڕەپانی نزیککردنەوەی تێڕوانینی ھەموان.
|