ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە رێگەی خولێکی فۆتۆگرافییەوە راھێنان بەچل گەنجی پەنابەر دەکات.

19/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە ئامانجی برەودان بە توانای گەنجان و لە چوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لەکەمپی باریکە لە عەربەت خولێکی فۆتۆگرافی بە بەشداری دوو راھێنەری ئەمریکی لەچوارچێوەی پرۆژەی "لێنس ئۆن لایف" بۆ زیاتر لەچل گەنجی پەنابەری نێو کەمپەکە کردەوە تا بتوانن لەڕێگای ئەم خولەوە ببنە فۆتۆگرافەرێکی بەتوانا خولەکەش بۆ ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام دەبیت .