ئاگرێکی گەورە لە چەند دوکانێکی بازاڕی داون تاون لە شاری ھەولێر کەوتەوە
کوردسات نیوز
ئاگرێکی گەورە لە چەند دوکانێکی بازاڕی داون تاون لە شاری ھەولێر کەوتەوە، بەو ھۆیەشەوە ٦ دوکانی جل و بەرگی منداڵان سوتاون، زیانی زۆری ماددی لێکەوتۆتەوە، پارێزگاری ھەولێریش رایگەیاند، چەندین جار کۆمپانیاکە ئاگادارکراوەتەوە بەھۆی نەبونی مەرج و سیستەمی بەرگری شارستانی، ھاوکات کاسبکارانی بازاڕەکەش دەڵێن، کەس گوێیان لێناگرێت و ئاستەنگیان بۆدروست دەکرێت.
|