نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە تاڵیبان دەکات خوێندگاکانی ناوەندیی بۆ کچان بکاتەوە

19/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە دەسەڵاتدارانی تاڵیبان دەکات خوێندگاکانی ناوەندی بۆ کچان لە ئەفغانستان بکاتەوە.

گۆتێرێس لە تویتەر نووسیوویەتی، ساڵێک تێدەپەرێت بەسەر دوورخستنەوەی کچان لە خوێندنی ناوەندی لە ئەفغانستان، ئەوەش زیانێکی گەورەی پێگەیاندوون کە لە جیھاندا ھاوشێوەی نییە.

داواشی لە دەسەڵاتدارانی تاڵیبان کردووە خوێندنگاکانی ناوەندی بۆ کچان بکەنەوە و رێگەیان پێبدەن بەردەوامی بە پڕۆسەی خوێندن بدەن.

دوای وەرگرتنەوەی دەسەڵات لە ئەفغانستان، بزوتنەوەی تاڵیبان لە ساڵی ٢٠٢١دا بڕیاریدا بەداخستنی خوێندنگاکانی ناوەندی کچان و تائێستا ھەوڵەکان بۆ دووبارەکردنەوەی خوێندنگاکانی کچان سەرکەوتوو نەبوون.