گۆتێرێس: ھیچ ئەگەرێک بۆ دانووستان لەنێوان سەرۆکانی روسیا و ئۆکراین نییە

19/09/2022
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ھیچ ئەگەرێک بۆ ئەنجامدانی دانووستان لەنێوان سەرۆکانی روسیا و ئۆکراین نییە.

"گۆتێرێس" لە وتەیەکیدا ئاماژەی بەوەدا، لەئێستادا ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەوخۆ لەنێوان "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی روسیا و "ڤۆلۆدمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکراین دوورە و ئەگەری ئەنجامدانی رێککەوتنی ئاشتیش لەنێوان ئەو دوو وڵاتە زۆر لاوازە. 

بە وتەی گۆتێرێس، پێویستە کەشێکی لەبار بڕەخسێت بۆ بەدیھێنانی ئاشتی بەپێی بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسای نێودەوڵەتی، ئامادەیشی پیشاندا بۆ ئاسانکاری بۆ کۆبوونەوەی ئەو دوو سەرۆکە، بەڵام بەو مەرجەی ھەردووکیان ویستی گفتوگۆیان ھەبێت.