حەلبوسی وەڵامی پەرلەمانتارانی بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران نەداوەتەوە
کوردسات نیوز
تائێستا (محەمەد حەلبوسی) سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەڵامی ١٨٨ پەرلەمانتاری بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران نەداوەتەوە.
(عەلی ترکی جەمال) ئەندامی ھاوپەیمانی (فەتح ) رەخنەی لە دەستپێنەکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گرتو وتی، (محەمەد حەلبوسی) بە مەبەست و بە ھۆکاری سیاسی و تەکنیکی دانیشتنەکانی ھەڵپەساردووە.
وتیشی، زۆرێک لە پەرلەمانتارانی عێراق داوای دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکان دەکەن بۆ تاوتوێکردنی چەندین پڕۆژە یاسا و رەوشی سیاسی وڵات ، ژمارەی ئەو ئیمزایانەشی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە بۆ ئەو مەبەستە کۆکراوەتەوە گەیشتووەتە ١٨٨ ئیمزا، بەڵام تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.
|