چوارچێوەی ھەماھەنگی و سادیقون درێژکردنەوەی ماوەی دەسەڵاتی کازمی ڕەتدەکەنەوە

19/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان و کوتلەی (سادیقون) درێژکردنەوەی ماوەی دەسەڵاتی مستەفا کازمی رەتدەکەنەوە.

(ئەحمەد موسەوی) ئەندامی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، لە دوای ھەڵبژاردنی رابردۆوە تائێستا ھەڵوێستی چوارچێوەی ھەماھەنگی لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی حکومەتی ئێستای عێراق بە سەرۆکایەتی (مستەفا کازمی) روون و ئاشکرابووە  کە بەھیچ شێوەیەک رازی نییە بە درێژکردنەوەی ماوەی دەسەڵاتی کازمی.

ھاوکات (مەحمود روبەیعی) وتەبێژی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی (سادیقون)یش رایگەیاند، درێژکردنەوەی ماوەی دەسەڵاتی حکومەتی ئێستا کە (مستەفا کازمی) سەرۆکایەتی دەکات، جگە لە قوڵکردنەوەی کێشە و ئاڵۆزییەکان ھیچی تر نییە، بۆیە وەک بزوتنەوەی سادیقون رازی نابن ماوەی دەسەڵاتی مستەفا کازمی درێژ بکرێتەوە.