سەدر ڕەزامەندی دەربڕیوە پێشوازی لەو وەفدە بکات کە بە سەرۆکایەتی عامری سەردانی دەکەن

19/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

( موقتەدا سەدر) رەزامەندی دەربڕیوە پێشوازی لەو وەفدە بکات کە بە سەرۆکایەتی (ھادی عامری) سەردانی دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی (بەغداد الیوم)ی راگەیاندووە، (سەدر) رەزامەندی دەربڕیوە بۆ ئەوەی پێشوازی لەو وەفدە سێ قۆڵییە بکات کە بە نیازن سەردانی بکەن، وەفدەکە لە ھەریەک لە (ھادی عامری) سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح و (محەمەد حەلبوسی) سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێکدێن.

ئاشکراشیکرد، تائێستا وادەی ئەنجامدانی سەردانەکە دیار نییە، بەڵام رەزامەندییەکەی سەدر پێشھاتێکی ئەرێنییە بۆ کۆتاییھێنان بە چەقبەستویی سیاسی و ھەنگاونان بەرەو پێکھێنانی حکومەتی نوێ.