ژمارەی توشبووانی کۆلێرا لە سوریا بۆ ٢٠١ کەس بەرزبووەوە

18/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ژمارەی توشبووانی کۆلێرا لە سوریا بۆ ٢٠١ کەس بەرزبووەوە و ١٤ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی سوریا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی توشبووانی کۆلێرا لە وڵاتەکەیدا بۆ ٢٠١ توشبوو بەرزبۆتەوە کە ١٥٣ توشبوو لە حەلەب و ٢١ لە حەسەکە و ١٤ لە دێرەزوور و ١٠ لە لازقییە و ٢ لە دیمەشق و توشبویەک لە حمس لەتۆمارکراوە.

رونیشیکردووەتەوە، ١٤ توشبوو گیانیان لەدەستداوە کە ١١ لە حەلەب و ٢ لە دێرەزوور و یەکێک لە حەسەکە تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستی سوریا راشیگەیاندوە، چارەسەری پێویست دابین کراوە و دەرمان و پێداویستی پزیشکی زیاتر رەوانەی نەخۆشخانەکان دەکەن بۆ ھەر ئەگەرێکی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون.