مستەفا کازمی: عێراق بە سەختترین قەیرانی سیاسیدا تێدەپەڕێت
کوردسات نیوز
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رەوشی سیاسیی عێراق لە دوای ٢٠٠٣وە ھێندەی ئێستا سەخت نەبووە.
مستەفا کازمی لە یادی چلەی ئیمام حسێن پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، عێراق لەم رەوشە ھەستیارەیدا، پێشوازی لە ملیۆنان زیارەتکار کرد و ئەوەی لە توانایاندا بووە پێشکەشی ئەو زیارەتکارانەیان کردووە.
وتیشی، عێراق بە قەیرانێکی سیاسیی سەختدا تێدەپەڕێت، کە سەخترین قەیرانە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە، بەڵام ھیوایان ھەیە و سوورن لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە، لە پێناو ئەوەی عێراق ئاسایش و سەقامگیر بێت.
داواشی لە سەرجەم ھێزە سیاسییەکان کرد، ئیلھام لە چلەی ئیمام حسێن وەربگرن و عێراق و عێراقییەکان لەبەرچاوو بگرن، چونکە عێراق ئەمانە لە ئەستۆی ھەموواندا.
|