سوریا و عێراق بۆ تاوتوێکردنی کێشەی کەمبوونەوەی ئاوی ڕووباری فورات کۆبوونەوە

16/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر قەیرانی ئاو و ئیدارەدانی، لێپرسراوانی باڵای ھەریەکە لە حکومەتی عێراق و سوریا کۆبوونەوە، بۆ تاوتوێکردنی کێشەی ئاوی ڕووباری فوڕات.

میدیاکانی عێراق و سوریا بڵاویانکردەوە، فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا و مەھدی رەِشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە دیمەشق کۆبوونەتەوە بۆ تاوتوێکردنی کەمبوونەوەی ئاوی ڕووباری فوڕات کە بەھەردوو وڵاتدا تێپەڕدەبێت.

ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەتبووە بە تاوتوێکردنی کێشەی کەمبوونەوەی ئاوی ڕووباری فوڕات لە تورکیاوە و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ پارێزگاریکردن لە بەشە ئاوی ھەردوو وڵات، بەتایبەت کە لەم وەرزەدا ئاستی ئاوی ڕووبارەکە بەتەواوەتی کەمبووەتەوە.

ھەردوو لایەنی سوری و عێراقی جەختیانکردووەتەوە لە ھەماھەنگی ھاوبەش و بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و ڕاھێنان و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی لەبواری ئاودێری و چۆنێتی بەفیرۆنەدانی ئاو لەھەردوو وڵات.