عێراق بۆ چارەسەری کێشەی نیشتەجێبوون پێویستی بە سێ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونە

16/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

(سەباح عەبدولەتیف) راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون پێویستی بە دروستکردنی سێ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونە.

راوێژکارەکەی مستەفا کازمی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەت دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی پرۆژەکان بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون، لەوانەش پرۆژەی (داری) کە ٥٥٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ١٧ ناوچەی عێراق دەستبەردەکات، پرۆژەی مەدینە سەدریش ٩١ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت کە لەچوارچێوەی رێککەوتنی عێراق و چین جێبەجێدەکرێت.

رونیشیکردەووە، قەرزی نیشتەجێبون یەکێکە لە میکانیزمەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون، بەڵام گەندەڵی رۆڵی گەورەی ھەبووە لە پەکخستنی پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان.