نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست لە مانگی کانوونی دووەمەوە دابەزی

07/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بۆ نزمترین ئاست لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە دابەزی و گەیشتە ٩١ دۆلار.

بە کاریگەریی زیادبوونی نیگەرانی وەبەرھێنەران لە پاشەکەشەی گەشەی ئابووریی جیھان، لە کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو لە ئەوروپا و ئەمریکا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ کەمترین ئاست لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە دابەزی و گەیتە ٩١ دۆلار.

ئەو کەمبوونەوەیە لە نرخی نەوت لەکاتێکدایە، کە رۆژی دووشەممە ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بە سەرکردایەتی روسیا، رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوتی رۆژانە لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە.