ھندستان: لە داھاتوویەکی نزیکدا زۆرینەی ھاوردەی نەوتمان لە عێراق و سعودیەوە دەبێت

06/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھاردیب سینگ بوری وەزیری نەوت و غازی سروشتی ھندستان رایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا زۆرینەی ھاوردەی نەوتی وڵاتەکەی لە عێراق و سعودیەوە دەبێت.

وەزیری نەوت و غازی سروشتی ھندستان رایگەیاندووە،  لە مانگی نیسان و ئایاردا ھاوردەی نەوتی ھندستان لە روسیاوە ٤.٧ ھێندە زیادیکردووە، بەڵام لە مانگی تەمموزدا ئەو بڕەیان کەمکردووەتەوە و بەنیازیشن لە داھاتوویەکی نزیکدا زۆرینەی ھاوردەی نەوتیان لە وڵاتانی کەنداوەوە بێت بەتایبەت عێراق و سعودیە.

لە مانگی حوزەیراندا ھندستان ھاوردەکردنی نەوتی عێراقی بەرێژەی لە سەدا ٩ کەمکردەوە، بەڵام لەگەڵئەوەشدا عێراق وەک گەورەترین ھەناردەکاری نەوت بۆ ھندستان مایەوە.