بەھای یۆرۆ بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا دابەزی

05/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھای یۆرۆ بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا دابەزی.

دوای داخستنی سەرەکیترین ھێڵی بۆری غاز بۆ ئەرووپا لەلایەن روسیاوە، بەیانی ئەمڕۆ بەھای یۆرۆ دابەزینی پێوانەیی تۆمار کرد و ٠.٥%ی بەھاکەی لەدەستدا، کە ئەوە نزمترین ئاستە لە ماوەی ٢٠ساڵی رابردوودا تۆمار بکرێت، بەوەش لەگەڵ کردنەوەی بازارَەکانی ئاسیا بەھای یەک یۆرۆ بۆ ٠.٩٩ سەنت دابەزی. 

ھاوکاتی بەھای دۆلار بەرامبەر دراوەکانی دیکە بەرزبۆوە و بەھای پاوەندیش دابەزینی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی تۆمارکرد.