تووشبون بە ئاوڵەی مەیمون لە جیھاندا ٥٠ ھەزاری تێپەڕاند
کوردسات نیوز
رێکخراوی تەندروستی جیھانیی رایگەیاند، ئاماری تووشبون بە ئاوڵەی مەیمون لە جیھاندا ٥٠ ھەزاری تێپەراندووە.
رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە ، تا رۆژی ٣١ ی ئاب ، ٥٠ ھەزار و ٤٩٦ حاڵەتی توشبون بە ئاوڵەی مەیمون تۆمار کراوە و زۆرترین حاڵەتەکانیش لە ئەوروپا و ھەردوو ئەمریکا بون. بە جۆرێک لە ئەوروپا ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە ٢٢ ھەزار و ٥٧٦ و لە ئەمریکای باکور و باشور گەیشتوەتە ٢٧ ھەزار و ٢٢٨.
ئاوڵەی مەیمون ، لە خێزانی ھەمان ئەو ڤایرۆسەیە کە دەبێتە ھۆی توشبون بە ئاوڵەی مرۆڤ، بەڵام نیشانەکانی ئاوڵەی مەیمون کەمترن کە دیارترینیان، تا و ئازاری جەستە و ماندووبون و دروستبونی جۆرە لیرێکە لەسەر پێست کە بە تەواوی پێستی جەستەدا بڵاودەبێتەوە، ماوەی مانەوەی ئەم نیشانانەش لە نێوان ٥ بۆ ٧ رۆژدا دەبێت.
|