كتێبی تاوانی ئەنفال و كاریگەریە ئابوریەكانی لەسەر كوردستان بڵاوكرایەوە

15/06/2021
کتێبی (تاوانی ئەنفال و کاریگەریە ئابوریەکانی لەسەر کوردستان)
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لەمەراسیمێکدا لەقەزای چەمچەماڵ کەلەھۆڵی رۆشنبیری قەزاکە بەرێوەچوو و ژمارەیەکی بەرچاو لەرۆشنبیرانی ئەو قەزایە ئامادەیبوون کتێبی (تاوانی ئەنفال و کاریگەریە ئابوریەکانی لەسەر کوردستان) بڵاوکرایەوە. لەو مەراسیمەدا وتەیەک لەلایەن رەمەک رەمەزان قایمقامی قەزای چەمچەماڵەوە پێشکەشکرا و روونیکردەوە ئەمە دووەمین کتێبە بۆ خزمەتی چەمچەماڵ لەچاپی دەدەن. پاشان وتەیەک لەلایەن ھیوا حسێن ئەمین نوسەری کتێبەکەوە پێشکەشکرا و روونی کردەوە ئەمە یەکەمین کتێبە زیانە ئابوریەکانی شاڵاوی ئەنفالی تێدا پۆڵێن کراوە .