کازمی لەسەر داوای سەدر بەشداری پڕۆسەی ھەڵبژاردن ناکات

28/04/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بڕیارەکەی (مستەفا کازمی)، بۆ بەشداری نەکردن لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، لەسەر داوای (موقتەدا سەدر) بووە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکردووە، بڕیارەکەی (مستەفا کازمی)، بۆ بەشداری نەکردن لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت و پشتیوانی نەکردنی ھیچ لیست و کاندیدێک، لەسەر داوای (موقتەدا سەدر) بووە، لە بەرامبەردا پشتیوانی بکرێت بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بۆ خولی دووەم.


ڕۆژی سێ‌شەممە سەرچاوەیەکی نزیک لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، (کازمی) بە نیاز نییە بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران خۆی کاندید بکات، یاخود کەسە نزیکەکانی حزب بۆ ئەو مەبەستە دروست بکەن.