سکالۆنی : شایستەی بردنەوە بووین
کوردسات نیوز
دوابەدوای یارییەکە لیۆنێل سکالۆنی بەشداری لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەیدا کرد و لە وەڵامی پرسیاری ئەوەدا کە ئایا بۆچی ئەرژەنتین لە گێمی دووەمدا بەشێوەیەکی باش دەرنەکەوت .
لە وەڵامدا سکالۆنی وتی ،ئێمە لەسەرەتاکانی ئەو بەشەدا ھەندێک کێشە ھاتە رێگەمان ، دروستبونی ئەو پەناڵتییەش دۆخی ئێمەی بەجۆرێکیتر گۆڕی و ئاراستەکەی بەلایەکی تردا برد .
سکالۆنی وتیشی ئێمە بەشێوەیەکی گشتی ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد و ھەلی زۆرمان رەخساند ، بەڵام نەمانتوانی سەرکەوتوو بین و بەباشی مامەڵەمان لەگەڵ نەکرد
راھێنەرەکەی تانگۆ وتیشی ئەگەرچی ئێمە نەمانتوانی براوە بین و ٣ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنین ، بەڵام ھێشتا پاڵەوانێتییەکە بەردەوامە و تەنھا یارییەکمان ئەنجامدا
لەکۆتایدا سکالۆنتی وتی پێویستە بە خێرایی ھەڵەکانمان چارەسەر بکەین
|