پەتایەکی نوێ بەناوی ئەنفلۆنزای تەماتە لەناو منداڵاندا بڵاودەبێتەوە

19/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پەتایەکی نوێ بەناوی ئەنفلۆنزای تەماتە لە ناو منداڵاندا بڵاودەبێتەوە و پزیشکانیش پێشبینی زیادبوونی ئامارەکانی توشبوون بە نەخۆشییە نوێیەکە دەکەن.

ڕۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانیی بڵاویکردووەتەوە، لە ھیندستان ٨٠ منداڵ تووشی ئەنفلۆنزایەکی نوێ بوون بەناوی “ئەنفلۆنزای تەماتە"، ئەو ڤایرۆسە نوێیە دەبێتە ھۆی دروستبوونی پەڵەی سوور و نیشانەکانی ھاوشێوەی تا.

پزیشکانی بەریتانیش ڕایانگەیاندووە، پەتاکە بە ئاسانی بڵاودەبێتەوە و ترسیان لەوە ھەیە، ئەو نەخۆشییە بگوازرێتەوە بۆ گەورەکانیش.

روونیشیانکردووەتەوە، پەتاکە شوێنەواری سووربوونەوە و ئازاربەخش لە ھەموو بەشەکانی جەستەدا دروست دەکات و وردە وردە جەستە بە شێوەی تەماتە دەئاوسێت، ھەربۆیە پەتاکە بە ئەنفلۆنزای تەماتە ناسراوە.