سەردانی عەممار حەکیم بۆ سعودیە کاردانەوەی لە عێراق لێکەوتەوە
کوردسات نیوز
سەردانی عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی بۆ سعودیە، کاردانەوەی لە ناوخۆی عێراق لێکەوتەوە،
(عائید ھیلالی) سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاند/ سەردانەکەی (عەممار حەکیم) بۆ سعودیە، پەیوەندی بە قەیرانی سیاسی عێراقەوە ھەیە و لە میانی سەردانەکەدا داوا لە سعودیە دەکرێت، رۆڵی ھەبێت لە چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و سەدر، بە تایبەت کە سعودیە پەیوەندیی باشی لەگەڵ رەوتی سەدر ھەیە و دەتوانێت رۆڵی ھەبێت لە چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان و لێکنزیکردنەوەی بۆچونەکان و دەتوانێت گەرەنتی جێبەجێکردنی ھەر رێکەوتنێک بکات، کە لە نێوان ئەو دوو لایەنە بکرێت.
رۆژی چوارشەممە عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، سەردانی سعودیەی کرد و لە لایەن (وەلید بن عەبدولکەریم خریجی) جێگری وەزیری دەرەوەی سعودیە پێشوازی لێکرا و بڕیارە چاوی بە لێپرسراوانی باڵای سعودیە بکەوێت.
|