رووخانی خانووەکەی مامۆستا نەجمەدین مەلا لە سلێمانی کاردانەوەی لێکەوتەوە

18/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رووخاندنی خانوو و حوجرەکەی مامۆستا نەجمەدین مەلا لە شەقامی سابونکەران لە سلێمانی کاردانەوەی لێکەوتەوە، سەرۆکی ڕێکخراوی بوژاندنەوە و کەلەپوری کوردیش دەڵێت، ڕووخاندنی ماڵەکەی نەجمەدین مەلا ڕووخاندنی مێژووی مرۆڤایەتییە، ھاوکات بەڕێوەبەری پێشووی شوێنەواری سلێمانیش دەڵێت، داوا لە خاوەن موڵکەکە کراوە شوێنەکە بەشێوازێکی کەلەپوری و شوێنەواری دروستبکاتەوە.