لە عێراق ٦٨٥٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

28/04/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە عێراق ٦ ھەزار و ٨٥٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤٤ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکە، گیانیان لە دەستدا.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا، بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٦ ھەزار و ٨٥٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤٤ کەسی تریش بەھۆی ڤایرۆسەکە، گیانیان لە دەستداوە و ٧ ھەزار و ٥٢ تووشبووش چاکبوونەتەوە.


باس لەوەشکراوە، تەنھا لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا، ١١ ھەزار و ١٩٤ کەس، ڤاکسینی کۆرۆنایان لێدراوە.


بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە سەرەتای سەرھەڵدانی تا ئێستا، ملیۆنێک و ٥١ ھەزار و ٨٦٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٩٢٧ ھەزار و ٥٧٥ کەسیش چاکبوونەتەوە و ١٥ ھەزار و ٣٩٢ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکە، گیانیان لە دەستداوە.