ھادی عامری و موقتەدا سەدر لە حەنانە کۆدەبنەوە

18/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بڕیارە ئەمڕۆ ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح سەردانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بکات لە حەنانە و دوو پێشنیازیشی دەخاتە بەردەم تا رازی بکات لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشێت.

بەپێی ھەواڵی میدیا عێراقییەکان، عامری و سەدر لە حەنانە رەوشی سیاسی عێراق و ئەنجامی کۆبوونەوەکانی عامری لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق تاوتوێ دەکەن. 

بڕیاریشە عامری دوو پێشنیاز بخاتە بەردەم سەدر کە بریتین لە پێکھێنانی حکومەتی تەوافوقی یاخود کشانەوەی محەمەد شیاع سۆدانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق،  ئەو پێشنیازانەش بۆ ئەوەن کە سەدر رازی بکات لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشێت. 

عامری چەند رۆژێک لەمەوبەر سەردانی بۆ لای لایەنە سیاسییەکان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجامدا و دوایین پێشھاتەکان و ئەگەری ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردن و رێگەچارەکان بۆ رەوشی سیاسی عێراق تاوتوێکران.