لەیلا عومەر: کۆمەڵێک کەسی دەمووچاو دووبارە بوونەتە مافیا بۆ زەوییەکانی شارەوانی

16/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، کۆمەڵێک کەسی دەمووچاو دووبارە بوونەتە مافیا بۆ زەوی و دوکان و خانووەکانی شارەوانی و پارە و سەرانە لە خەڵک وەردەگرن و ھەندێکیان بەناوی حزب و بەرپرسەوە قسە دەکەن، سوپاسی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیشی کرد کە بەردەوام لە کارەکانیدا پشتگیری دەکەن. ھاوکات فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ڕایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، بۆ ڕێگریکردن لە داگیرکردنی چەندین پارچە زەوی، جوڵە بەھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کراوە، عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، سەرۆکی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکومەت، پرۆسەی داگیرکردنی ھەزاران پارچە زەوی و شوێنی خزمەتگوزارییان لە سلێمانی ڕاگرتووە.