عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە

16/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و ئابووریی عێراق، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانیش دەست لە کارکێشانەوەکەی پەسەندکرد.

ئەمڕۆ لەکاتی کۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، عەلی عەلاوی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستی وەزیری دارایی و ئابووری پێشکەشی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران کرد و کازمییش دەست لەکارکێشانەوەکەی پەسەندکرد و ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی وەزارەتی دارایی بە وەکالەت راسپارد.

بەپێی زانیارییەکان، دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی بەھۆی نەبوونی ھەنگاوی کردارییە بۆ جێبەجێکردنی وەرقەی سپیی چاکسازی و سەرباری ھەوڵی مستەفا کازمیش بۆ پاشگەزکردنەوەی، بەڵام عەلی عەلاوی سووربووە لەسەر دەست لەکارکێشانەوەکەی.

عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی ساڵی ١٩٤٧ لە بەغداد لەدایکبووە، حەوتی ئایاری ٢٠٢٠ وەک وەزیری دارایی لە کابینەکەی مستەفا کازمی، لە ئەنجومەنی نوێنەران متمانەی وەرگرت.