سبەینێ دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە داواکاری ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

16/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بڕیارە سبەینێ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سەبارەت بە داواکاری ھەڵوەشانەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە.

سەرچاوەیەک لە دادگای باڵای فیدراڵی رایگەیاند، لە دوێنێوە ژمارەیەک لە ئەندامانی دادگاکە لە ھەولێرەوە گەیشتوونەتە بەغداد بۆ رێکخستنی دانیشتنەکەی سبەینێ، کە تایبەتە بە بڕیاردان لەسەر داواکاری ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران.

سەرچاوەکە راشیگەیاندووە، رێکاری ئەمنی توند بۆ پاراستنی کۆبوونەوەکە دەگیرێتەبەر بۆ روبەڕوبوونەوەی ھەر رووداوێکی نەخوازراو، ھەروەھا ھێزی ئەمنی تایبەت دانراوە بۆ پاراستنی دادوەرەکان لەکاتی چوونە دەرەوەیان لە دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەکە.  

وتیشی ھیچ نیەتێک نییە بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکەی سبەینێی داگای باڵای فیدراڵی.