ئێران وەڵامی پێشنیازەکانی یەکێتی ئەوروپای بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دایەوە

16/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی یەکێتی ئەوروپا بڵاویکردەوە، ئێران وەڵامی رەشنووسی کۆتایی پێشنیازەکانی یەکێتی ئەوروپای بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی داوەتەوە بەبێ ئەوەی ناوەڕۆکی وەڵامەکە ئاشکرابکات.

گۆڤاری پۆلتیکۆی ئەمریکیش لە زاری سەرچاوەیەکی خۆرئاوایی ئاشکرایکردووە، وەڵامەکەی ئێران جەختیکردووەتەوە لەسەر پرسیارەکانی پەیوەست بە سزاکان و بەشداری ئابوری، وەڵامەکە ھیچ داواکارییەکی زیادەی لەبارەی لێکۆڵینەوەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەبارەت بە دۆزینەوەی ئاسەواری یۆرانیۆم لە چەند ناوچەیەکی ئێران لەخۆناگرێت.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تاران لە وەڵامەیدا خواستی خۆی پیشانداوە بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکان سەبارەت بەچەند لایەنێکی پێشنیازەکەی یەکێتی ئەوروپا و ناکرێت بە وەڵامی کۆتایی دابنرێت لەبارەی قبوڵکردن و رەتکردنەوەی پێشنیازەکە.