ھەڵمەتی پاککردنەوەی قەڵای کەرکوک لە خۆڵ و خاشاک دەستیپێکرد

15/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

شارەوانی کەرکوک بە ھاوکاری چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی و رێکخراوە ژینگەییەکان ھەڵمەتی پاککردنەوەی قەڵای کەرکوکی لە خۆڵ و خاشاک دەستپێکردووە و پلانیان ھەیە سیستمی ئاو و کارەباشی بۆ دابین بکەن، ئەوەش دوای ئەوەی بڕێکی زۆر خۆڵ و خاشاک لەسەر قەڵا کەڵەکە بوو و دار و سەوزاییەکانی بە تەواوی وشکبوون و گڵۆپ و روناکییەکانی شکابوون، بەوەش سیماکانی شارستانی بە تەواوی لە دەستدابوو.