ئاشێکی ئاو لە گوندی سەرگەت لە ھەورامان بەگەڕخراوەتەوە

15/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە گوندی سەرگەت لە ھەورامان ھاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندەکە لە شوێنی ئاشە کۆنەکەی پێشوو، ئاشێکی ئاوی بەردینی دروستکردووەتەوە و ئێستا تەنھا ئاشی ئاوە کە لە ھەورامان کاربکات، ئاشەکەش بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران.