وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق دەکەین
کوردسات نیوز
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دۆسیەی عێراق بۆ ئێران گرنگە و لەنزیکەوە چاودێری پێشھاتە سیاسییەکان دەکەن، بەڵام نایانەوێت دەستوەردان بکەن.
سەبارەت بە دانووستانە ئەتۆمییەکانیش "کەنعانی" وتی، لە قۆناغێکی پێشکەوتووی دانووستانەکاندان و گەیشتن بە رێککەوتنیش پەیوەندی بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئێرانەوە ھەیە، وتیشی، ئەمشەو وەڵامی پێشنازی یەکێتی ئەوروپا لەو بارەیەوە دەدەنەوە.
|