تەندروستی عێراق ھۆشداریی دەدات لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون و کۆلێرا

13/08/2022
نەخۆشی کۆلێرا، عێراق.
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی تەندروستی عێراق ھۆشداریی دەدات لە کۆنتڕۆڵنەکردنی تای خوێنبەربوون و کۆلێرا.

"ڕیاز حلفی" بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوون تەنیا بە وەزارەتی تەندروستی ناکرێت، بەڵکو بەرپرسیارێتی کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن زیاتر دەکەوێتە ئەستۆی وەزارەتەکانی دیکە.

بەوتەی ڕیاز حلفی، کۆلێرا کۆنتڕۆڵناکرێت ئەگەر سیستمی ئاوی خواردنەوە بۆ ھاووڵاتیان باشتر نەکرێت، و وەزارەتی کشتوکاڵ رۆڵی کارای نەبێت. بەپێی دوایین ئامار، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٢٨٩ کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون  لەو ژمارەیە ٥٢ کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترینیان لە پارێزگای زیقار بوون.