عێراق ٢٥٪ی کۆی نەوتی ھندستان دابین دەکات

28/04/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ھندستان کە سێیەم گەورەترین ھاوردەکاری نەوتە لەسەر ئاستی جیھان مەترسی بۆ ساغبوونەوەی نەوتی عێراق و سعودیە دروستکردووە.

گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی و قەدەغەی ھاتووچۆ و کەمبوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە ھندستان، کاری کردووەتە سەرکەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، ئەمەش کاریگەری لەسەر ساغکردنەوەی نەوتی عێراق دروستکردووە کە ٢٥٪ی کۆی نەوتی ھندستان دابین دەکات.


عێراق ماوەی چوار ساڵە دابینکەری سەرەکی نەوتی ھندستانە و لە ئێستاشدا زەرەرمەندی یەکەمە لەو دۆخەی بەھۆی کۆرۆناوە ڕووی لە ھندستان کردووە.


شارەزایانی بواری بە بازاڕکردنی نەوتیش پێیانوایە عێراق بەدوای بازاڕی نوێدا بگەرێت بۆ ساغکردنەوەی نەوتەکەی بەو پێیەی دۆخی ھندستان و ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە و ئەمەش لێکەوتەی تر لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە زیاد دەکات.