نوێترین زانیاری لەبارەی نقومبوونی بەلەمەکەی دەریای ئیجە

11/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان ئاشکرایکرد، ئەو کۆچبەرانەی لەو بەلەمەی لە دەریای ئینجە نقوم ببوو رزگاریان بووە، ھیچیان نە ھاوڵاتی کوردن و نە عێراقین.

شیخ حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان رایگەیاند، سەرجەم ئەو کۆچبەرانەی ڕزگار بووی ڕووداوەکەن ھیچیان نە ھاوڵاتی کوردن نە عێراقین، بەمەبەستی دیاریکردنی ناسنامەی بیسەرووشوێنبووانی ئەو ڕووداوە پۆلیسی دەریاوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕایگەیاندووە لە ئیستادا ھیچ زانیارییەکی رەسمی لەبەر دەست نییە، کە بێسەرووشوێنبووەکان ھاوڵاتی عێراقی بن.

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکەش رایگەیاند، تا ئێستا ھیچ خانەوادەیەکی عێراق و کورد ناو و ناسنامەی کەسوکاریان لە ئۆفیسی سەرەکی و نوێنەرایەتییەکانی لوتکە تۆمار نەکردووە.

وتیشی، لەکاتی ھەر ڕووداوێک لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە ڕێگەی کۆچی نایاسایی کە ڕوویدابیت کاتی ویستوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی قوربانییەکان بەو پێیەی سەرجەم کۆچبەرانی بە نایاسای کۆچ دەکەن و ھیچ لایەنێکی رەسمی ئاگادار نییە لە بوونی ژمارەی دروست لە ناو یەختەکان و ناسنەمی ڕاستەقینەیان.

دەزگای لوتکە کەسوکاری کۆچبەرانی کورد و عێراقی ئاگادار دەکاتەوە کە نەکەونە داوی ھیچ گروپ و باندێک بەناوی لایەنی پەیوەندیدار تایبەت بە کۆچبەران و پەنابەران کە سۆرەخی ڕۆڵەکانیان بۆ بکەن.