بەکر عەلی: ئەو بەلەمەی لە دەریای ئیجە نقومبوو ٩٣ کۆچبەری تێدابووە

11/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا رایگەیاند، ئەو بەلەمەی لە دەریای ئیجە نقومبوو ٩٣ کۆچبەری تێدابووە کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن.

بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دوایین زانیاری لەبارەی نقومبوونی بەلەمەکەی دەریای ئیجە ئاشکراکرد و رایگەیاند، ئەو ٩٣ کۆچبەرە کە کورد و ئەفغانی و ئێرانین و سێ بەشیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن.

وتیشی، تائێستا ٢٩ لە کۆچبەرەکان رزگارکراون کە لە رەگەزی نێرن و ٦٤شیان بێسەروشوێن و تائێستاش گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.