ئێران ڕەتیدەکاتەوە ھەوڵی کوشتنی جۆن بۆڵتنی دابێت

11/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئێران ڕەتیدەکاتەوە ھەوڵی کوشتنی جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکای دابێت.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تۆمەتەکانی ئەمریکا لەبارەی ئەوەی ئێران ھەوڵی کوشتنی "جۆن بۆڵتن"ی دابێت بێ بنەمایە و پاڵنەری سیاسیی لەپشتەوەیە.  

کەنعانی ھۆشداریشیداوە لەوەی واشنتۆن ھەر ھەنگاوێک دژی ھاووڵاتیانی ئێران بگرێتەبەر بەھۆی ئەو تۆمەتانەوە. 

لای خۆیەوە "جاک سولیڤان" ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر ئێران ھێرشبکاتە سەر ھەر ھاووڵاتییەکی ئەمریکی ڕوبەڕوی کاردانەوەی ترسناک دەبێتەوە. 

ڕۆژی چوارشەممە دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردووە ئەندامێکی سوپای پاسداران ٣٠٠ ھەزار دۆلاری داوە بۆ کوشتنی جۆن بۆڵتن.