ئەمڕۆ زانکۆی سلێمانی بڕیار لەبارەی یەکپۆشی خوێندکاران دەدات

11/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیار لەبارەی یەکپۆشی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بدات.

د. پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستمی یەکپۆشی و ھەروەھا داتاکانی سەرەتایی خوێندکارانیش لەسەر یەکپۆشی لەنێو زانکۆ دەخرێنەڕوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژی چوارشەممە سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندن سیستمی یەکپۆشی خوێندکاران لەھەموو کۆلێژەکان جێبەجێدەکەن و ھەر خوێندکارێکیش پێوەی پابەندنەبێت سزادەدرێت.