شاناز ئیبراھیم ئەحمەد سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەختیار ئەحمەد دەکات
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەختیار ئەحمەد، کارمەندی کۆچکردوی کەناڵی کوردسات دەکات.
دەقی بەیاننامەکە:
بەرێزان : خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردو
بەرێزان : ھەڤاڵانی دەزگای میدیایی کوردسات
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کارمەندی چالاک و دڵسۆزی دەزگای میدیایی کوردسات کاکە (بەختیار ئەحمەد مەعروف)مان بیست، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و لەناخەوە خۆم بەھاوبەشی خەمتانم دەزانم.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت، جێگای کاکە بەختیار بەھەشتی بەرین بێت.
انا للە وانا الیە راجعون
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
|