زیلینسکی: تا کریما ئازاد نەکەین جەنگ کۆتایی نایەت
کوردسات نیوز
ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، جەنگی روسیا لەدژی وڵاتەکەی بە داگیرکردنی نیمچە دوورگەی کریما دەستیپێکردووە و پێویستە بە رزگارکردنی نیمچە دوورگەکە کۆتایی بێت.
زیلینسکی لە پەیامێکدا رایگەیاند، روسیا ئەو بەشەی خاکی وڵاتەکەی کە یەکێکبووە لە باشترین شوێنەکانی ئەوروپا گۆڕیوە بۆ مەترسیدارترین شوێن لە ئەوروپا و تاکو روسیا لە ناوچەکەدا بێت ئەوروپا و جیھان و دەریای رەش سەقامگیر نابن.
وتیشی، ناتوانن بڵێن کەی نیمچە دوورگەی کریما ڕزگاردەکەن، بەڵام بەردەوامدەبن لە زیادکردنی پێکھاتە پێویستەکان بۆ داڕشتنی ڕزگاری نیچمە دوورگەی کریما.
|