ئاوی رووباری خاپوور لە زاخۆ بەھۆی وشکەساڵی ٤٠% کەمیکردووە

07/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئاوی روباری خاپوور لە سنووری ئیدارەی زاخۆ، بەھۆی وشکەساڵییەوە، بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو ٤٠% کەمی کردووە و بەرەو کەمبوونەوەی زیاتریش دەچێت.

بەڕێوەبەی فەرمانگەی ئاودێری زاخۆش دەڵێت، کەمبوونەوەی ئاوی رووباری خاپوور ھۆکارە بۆ کەمی دابینکردنی ئاوی خوادنەوە بۆ ھاوڵاتیانی شاری زاخۆ، ئاشکراشیکرد، حکومەتی ھەرێم پلانی ھەیە بەمنزیکانە بەنداوێک لەسەر رووباری خاپوور دروست بکات.